لە سلێمانی كتێبێكی حەمەسەعید حەسەن قەدەغە دەكرێت و كۆ دەكرێتەوە

لە سلێمانی كتێبێكی حەمەسەعید حەسەن قەدەغە دەكرێت و كۆ دەكرێتەوە
پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابوردوودا، نووسەر و شاعیر و رەخنەگری ناوداری كورد حەمەسەعید حەسەن، لە رێورەسمێكدا (٩) كتێبی نوێی خۆی بڵاو كردەوە و یەكێك لەو كتێبانە تەنزی سیاسی بوو، وەك نووسەر رای گەیاندووە، دوێنێ لە سلێمانی ئەو كتێبەی قەدەغە كراوە و لە كتێبفرۆشییەكانیان زەوت كردووە و كۆ كرانەوە.

لەمبارەیەوە، حەمەسەعید حەسەن لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەسیبووك)، پەیامێكی ئاراستەی ئەو لایەنە كردووە كە كتێبەكانی لە كتێبفرۆشیەكانی سلێمانی سەندووەتەوە و كۆی كردوونەتەوە و لە بازاڕدا نەیهێشتووە، لە بەشێك لەو پەیامەیدا لەبارەی ئەو كتێبەی قەدەغە كراوە، نووسیویەتی: ”جەلالینامە قەدەغە مەکەن! ئاخر بێسوودە، چونکە دەتوانم بە پی دی ئێف بڵاوی بکەمەوە و بگاتە بنی دنیا. لای کەم دوو بژارەی دیکەتان لەبەردەمدایە، دەتوانن لیژنەیەک پێک بهێنن، بیداتە بەر ڕێژنەی ڕەخنە و داری بەسەر بەردییەوە نەهێڵێت، یان لەشکرێک ڕابسپێرن، لە سۆشیال میدیاوە نووسەرەکەی جنێوباران بکات... لەگەڵ رێزم“.












باسنيوز



Top