لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق ٣٢٠ ملیارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت"

لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق ٣٢٠ ملیارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت کە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، بەغدا ٣٢٠ ملیارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێ.

ئەحمەد سەفار بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "دەنگۆی راگیرانی ٣٢٠ ملیارەکەی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە دوورە لە ڕاستی و بەهیچ شێوەیەک ناردنی ئەو بڕە پارەیە نەوەستاوە".


گوتیشی: " ئەو٣٢٠ ملیار دینارەی هەرێمی كوردستان کە رێککەوتنی لەسەر کراوە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێ".

جەختیشی کردەوە کە عێراق تووشی قەیرانی دارایی بووە و هۆکاری دواکەوتنی ٣٢٠ ملیار دینارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هێشتا حکوومەتی عێراق موچەی فەرمانبەرانی دابەش نەکردووە.











باسنيوز
Top