سەرۆكی حكوومەت: سەنتەری بە بازاڕكردنی گەنم دەستپێكی كاری هاوبەشی كەرتی گشتی و تایبەتە
مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی "سەنتەری نوێی بە بازاڕکردنی گەنم لە هەولێر، کە لە قۆناغی جێبەجێکردندایە، نمونەیەکی هەرە دیارە بۆ دەستپێکی کاری هاوبەشی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت".
هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە "کشتوکاڵی کوردستان پێویستی بە وەبەرهێنانی کەرتی تایبەتە. ئەم پڕۆژە ستراتیژییە هەزاران هەلی کار دەڕەخسێنێ و هەنگاوێکی مەزنە بەرەو ئاسایشی خۆراک".
ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی کوردستانی لە هەولێر دانا.
باسنيوز
