وەزیری تەندروستی دهچێته پەرلەمانى كوردستان
پەیامنێری باسنیوز ڕای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ دووشهممه 2/11/2020، لێژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان لە پەرلەمان کۆ بوونهوه و بڕیاریان دا لەبارەی ڕهوشى تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، میوانداریی وەزیری تەندروستی بکەن.
ئهوهشى خسته ڕوو، بڕیارە لەم نزیکانە د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بچێتە پەرلەمان و بۆ لێژنەی تەندروستیی پهرلهمان، دۆخی کۆرۆنا و ئامادەکارییەکانی وەزارەت بۆ ئێستا و قۆناغی داھاتوو بخاتە ڕوو.
باسى لهوهش كرد، ههر له کۆبوونەوەكهدا بڕیار وایە وەزیری تەندروستی پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاترى کۆرۆنا بخاتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان.
لەم نزیکانەش کۆبوونەوەکەی وەزیری تەندروستی و لێژنەی تەندروستیی پەرلەمانى كوردستان بکرێت.
باسنيوز
