پەكەكە لە ناو كەمپی مەخموور كارێكی مەترسیدار ئەنجام دەدەن
ئەمڕۆ دووشەممە 2/11/2020، کرمانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی لقی 23ی مەخمووری پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پێشتر زۆر هاوكاریی که‌مپی مه‌خموورمان كردووە، تا خه‌ڵکی سڤیل له‌وێ بتوانێت ژیانێكی ئاسوودە و خۆشی هه‌بێت، به‌شێکی زۆری قوتابیه‌کانیشیان ده‌هاتنه زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین و ده‌یانخوێند.
ئاشكراشی كرد، كە نزیکه‌ی ٣٠٠ چه‌کداری په‌که‌ک هاتوونه‌ته ناو که‌مپه‌که و چه‌کیان پێیه و بازگه‌یان له‌وێ هه‌یه و "ڕەوشێكی سه‌ربازییان دروست كردووە و به‌شێکی زۆری که‌مپه‌که له‌سیاسه‌تی په‌که‌که رازی نین، هەر به هۆی په‌که‌که‌وه رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له هاوکاریکردنیان و كشانەوە و رێکخراوه‌کان گوتیان "ئه‌مه که‌مپی سه‌ربازیه و ئێمه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ که‌مپی سه‌ربازی ناکه‌ین"
ئه‌وه‌شی دەربڕی، كە په‌که‌که له که‌مپه‌که مه‌شقی بە خەڵك کردووه تا له پشێوی لە هه‌ولێر دروست بكەن، بۆیە به‌رپرسیاریه‌تی دۆخه‌که له ئه‌ستۆی په‌که‌کەیە و ئێمه هاو سۆزین له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی که‌مپه‌که، به‌تایبه‌ت كەسانی سڤیل.
بەرپرسی لقی پارتی، ئاشكراشی كرد، كە پەكەكە له ناو که‌مپەكە، دادگایان داناوه، خه‌ڵک ده‌کوژن و خه‌ڵک زینده‌به‌چاڵ ده‌که‌ن، هەروەها هەماهەنگی و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌شێک له حه‌شدی شەعبی دروست کردووه، په‌که‌که بووەتە كەواسووری بەرله‌شکری دوژمن دژی کوردستان، به‌تایبه‌ت له مه‌خموور و شه‌نگال.
باسنيوز
