هاوکاریی مانگانە بەسەر ڕزگارکراوانی ژێردەستی داعشدا دابەش کرا

هاوکاریی مانگانە بەسەر ڕزگارکراوانی ژێردەستی داعشدا دابەش کرا
ئەمڕۆ دووشەممە 2/11/2020 لە هەولێر و بە هەماهەنگیی نێوان مانگی سووری عێراقی و جێگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هاوکاریی بەسەر ڕزگارکراوانی ژێر دەستی داعش دابەش کرا.

لە مەراسیمەکەدا د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: "ماوەی ڕابردوو چاومان بە ژمارەیەک لە کوردان ئێزدی کەوت بۆ ئەوەی وەک پێشنیازی یاسایی بۆ پاراستنی ڕزگاربووەکان، هەروەها ڕزگارکردنی ئەوانەی کە هێشتا ماون، جگە لە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی شەڕی داعش و ناساندنی دۆسییەکانیان وەک جینۆساید، بۆیە هەموو ئەو کارانەی پێویستن بۆیان بکرێت، ئەوا ئەرکی سەرشانمانە".

باسی لەوەش کرد: "لەگەڵ مانگی سووری عێراقی هاوکاریی مانگانەیان بەسەردا دابەش دەکەین و هەوڵی ئەوەش دەدین دەستکراوەیی زیاتری عێراق و هەرێمی کوردستانیش بۆ ‌ئەو خێزانە ئێزدییانە دەستەبەر ‌بکەین".







باسنیوز
Top