مەسرور بارزانی: لە کابینەی نۆیەمدا گرنگییەکی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵ دەدەین
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵ دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە 2-11-2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پرۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی کوردستانی لە هەولێر دانا.
مەسرور بارزانی لە وتەیەکدا لە رێوڕەسمەکە، رایگەیاند، پەیوەندیی خەڵکی کوردستان لەگەڵ کشتوکاڵ، پەیوەندییەکی مێژووییە.
باسنیوز
