كۆمپانیای جێبەجێكار: پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران هەلی كار بۆ ژمارەیەكی زۆری گەنجان دەڕەخسێنێت
لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیارانی كوردستان، محەمەد غەفوور خۆشناو، نوێنەری كۆمپانیای خۆشناو ئاشكرای كرد، كە بە پاڵپشتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری كشتوكاڵ دەست بە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە دەكەن، كە بریتییە لە دروستكردنی سایلۆیەك بە توانای ٢٠٠ هەزار تەن و دروستكردنی كارگەكانی بەرهەمەكانی گەنم وەك (ئارد، بڕوێش، سریلاك و ...هتد) بە بڕی سێ هەزار تۆنی ڕۆژانە.
ئاماژەی بەوەش كرد، كە ئەم پڕۆژەیە هەلی كار بۆ ژمارەیەكی زۆری گەنجان دەڕەخسێنێت، "پاڵپشتییەكیشە بۆ جووتیاران و ئابووریی هەرێم بەهێز دەكات و هاوردەكردنی ئەم بەرهەمانە ناهێڵێت. "
باسنیوز
