سێ پڕۆژه‌ی رێگاوبان له ده‌ڤه‌ری برادۆست جێبەجێدەکرێن
پڕۆژەکان رێگای دانیشتوانی 57 گوند بەیەکەوە دەبەستنەوە و ساڵانەش ژماره‌یه‌كی زۆر لە جوتیار و ره‌وه‌ندی وه‌رزی سوودی لێوه‌ر ده‌گرن.
ڕێگای دهشتههێرته له ده‌ڤه‌ری برادۆست له‌ژێر قیرتاوكردندایه. ده‌ستوبرد ده‌كه‌ن، چونكه كه‌ش و هه‌وا لەسەر گۆڕانە و له 24 كاتژمێری داهاتوودا ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه. ڕێگای دانیشتوانی (57) گونده و ژماره‌یه‌كی زۆری جوتیار و ره‌وه‌ندی وه‌رزیش كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن.
جگه لەو رێگایە، دوو ڕێگای دیكه‌ی سه‌ره‌كی ناوچه‌كه‌ش له‌بواری چاكردندان و دواتریش ده‌ست به قیرتاوكردنیان دەكرێت، به‌مه‌ش بواری ڕێگاوبان له‌وده‌ڤه‌ره پێ ده‌نێته قۆناغێكی باشتر.
ده‌ڤه‌ری برادۆست ناوچه‌یه‌كی فراوانه، وه‌ك رووبه‌ر گه‌وره‌ترین شاره‌دێیه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، دەكەوێتە سێگۆشه‌ی سنوریی عێراق، ئێران و توركیایه، ناوه‌ندی كارگێڕی شاره‌دێی سیده‌كانه و بە دووری 150كم ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژهەڵاتی هه‌ولێری پایته‌خت، له 264 گوند پێكدێت و ناوچه‌یه‌كی به‌پیته له‌ڕووی كشتوكاڵی و له‌وه‌رگه‌ی ئاژه‌ڵی. له‌ساڵانی رابردوو كه‌متر پڕۆژه‌ی ڕیگاوبانی بۆ ئه‌نجامدراوه بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری له‌بواری ڕێگاوباندا له‌ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌ستپێكردووه.
k24 -
