نێچیرڤان بارزانی بۆ لەدەستدانی شاعیری ئاویەر پەیامێكی سەرەخۆشی بڵاوكردەوە
نێچیرڤان بارزانی، لە پرسەنامەكەدا دەڵێت: "سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆست و خۆشەویستان و شەیدایانی شیعرە بەرزەکانی دەکەم، هاوخەمی کۆڕی شاعیران و ئەدەبدۆستانم بۆ لەدەستدانی شاعیری ئاویەر".
دەقی پرسەنامەكە:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی شاعیری ناوداری کورد جەلالی مەلەکشام بیست.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆست و خۆشەویستان و شەیدایانی شیعرە بەرزەکانی دەکەم، هاوخەمی کۆڕی شاعیران و ئەدەبدۆستانم بۆ لەدەستدانی شاعیری ئاویەر.
له خوای مه‌زن داواکارم گیانی بخاته به‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
k24 -
