ڕۆژنامەنووسێكی كورد: پەكەكە و لقەكانی سەربازی دڵسۆزی دوژمنانی كوردستانن
لەوەند حسێن ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەداری كورد ئەمڕۆ یەكشەممە لە لێدوانێكیدا، ئاماژەی بەوەدا كە پەكەكە تەنها ئامرازێكی هەواڵگرییە بە دەست دوژمنانی كوردستانەوە، بە تایبەتی دەزگای میتی توركیا.
ئەم ڕۆژنامەنووسە ئاشكرای دەكات كە دەزگای هەواڵگریی میت سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی خولی ئاسایشی دەكات لە نێوان ئێران، سووریا، عێراق و توركیا، لەم نێوانەشدا هەموو ئۆپەراسیۆنەكانی پەكەكە لە خزمەتی پلانەكانی میتە و نەخشەی ئەنكەرا بە هاوئاهەنگی ئێران، عێراق و سووریا چی بێت، پەكەكە ئەوە جێبەجێ دەكات.
لەوەند ئاماژەشی بەوەدا كە لەوەتەی پەكەكە دروست بووە، پرسیارە سەرەكیەكە ئەوەیە داخۆ كێ لە پشت دروستبوونیەوەیە، بە ڕای ئەو نووسەرە، شانەیەكی بچوكی نێو دەزگای میت لە پشت دروستبوونی پەكەكەوەیە و ئاراستەی دەكات.
باسنیوز
