سیستەمی زانکۆڵاین کاراکرا

سیستەمی زانکۆڵاین کاراکرا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ماڵپەڕی زانکۆلاینی بۆ وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان کاراکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی11ی2020، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوی قۆناغی یەکەمی وەرگیراوانی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان راگەیاند و دەرچووانی 12ی ئامادەیی دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی زانکۆڵاینەوە ئەنجامەکەیان وەربگرنەوە.

هەر ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا د. خەتاب ئەحمەد شێخانى بەڕێوەبەرى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا وردەکارى و داتاى وەرگیراوانى لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان لەهەرێمى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندن ڕاگەیاند ئاماژەی بەوەدا کە لە ئێستادا 87% دەرچووان لە زانكۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون، بە پڕکردنەوەى کورسییە بەتاڵەکانیش ڕێژەى وەرگرتن دەبێتە 100%.











باسنيوز


Top