هاتوچۆى سۆران: كه‌سێك به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/11/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سۆران، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له‌لایه‌ن ملازمى هاتوچۆ زانا عومه‌ر حه‌سه‌ن له ڕووداوێكى هاتوچۆ ئاگادار كراینه‌وه، كه كاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگاى سپیلكگ - خه‌لیفان ڕووى دابوو، له ڕووداوه‌كه‌دا دوو ئۆتۆمبێلى تۆیۆتا كۆرۆلا و پیكاب دێر به‌یه‌كیاندا دابوو".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه، شۆفێرى ئۆتۆمبێله تۆیۆتا كۆرۆلاكه گیانى له‌ده‌ست دا، شۆفێری پیكابهكهش به سه‌ختى بریندار بوو.
هاتوچۆى سۆران داوا له شۆفێران ده‌كات، بۆ سه‌لامه‌تیی هه‌موو لایه‌ك، پابه‌ندى یاساكانى هاتوچۆ بن و خێراییان كه‌م بكه‌نه‌وه.
باسنيوز
