عەرەبە هاوردەكان لە سنووری داقووق دەستیان بە كێڵانی زەویوزاری جووتیارانی كورد كردووە
ئەم چەند رۆژەی ڕابردووشدا عەرەبە هاوردەكان هەر لە سنووری ناوچەی هەفتەغار تراكتۆریان هێناوە بەمەبەستی كێڵانی زەویوزاری جووتیارانی كورد، بەڵام لەلایەن دانیشتووانی ناوچەكەوە ڕێگرییان لێ كراوە.
لەمبارەوە ئازاد رۆستەم، بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتیی لە داقووق، ڕایگەیاند: رۆژانە ئەو كێشانە لە سنوورەكە هەیە و دانیشتوانی گوندی فەریقیش گوندەكەیان چۆڵ كردووە، عەرەبە هاوردەكانیش دەچنە سەر زەویوزارەكانیان و ئەوان دەستان بە كێڵانی زەویوزارەکان کردووە، هەرچەندە رێككەوتنێك كرا كە ئەو عەرەبانە زەوییەكانی سنووری ئەو گوندە نەکێڵن، بەڵام عەرەبەكان دەیكەن.
لەبارەی ئەوەی ئەمڕۆ لە سنووری گوندی فەریق لە جووتیارێكی كوردیان داوە و باس لەوە دەكرێت كە ویستوویەتی رێگری لە عەرەبە هاوردەكان بكات تا زەوییەکان نەکێڵن، ئەو بەرپرسە گوتی: "ئەو جووتیارە لە شەڕدا لێ نەدراوە، بەڵكوو لەلایەن حیمایەیەكی ئامر فەوجی پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراقەوە لێ دراوە".
باسنیوز
