سەرۆک بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/11/2020، سه‌رۆك بارزانى پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری ناوداری گەلی کورد جەلالی مەلەکشام پێ گەیشت، جەلالی مەلەکشا نووسەر و شاعیرێکی نیشتیمانپەروەر بوو کە جێی دەستی لە بەرەوپێشبردنی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردستان دیارە".
سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو جەلالی مەلەکشا و ڕۆشنبیر و ئەدەبدۆست و نووسەرانی شاری سنە و هەموو کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت".
باسنيوز
