پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شاعیری ناسراوی کوردستان جەلالی مەلەکشا دەکات.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت:

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراوی کوردستان جەلالی مەلەکشام بیست، کە ڕۆشنبیرێکی نیشتمانپەروەر بوو.

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم وهاوبەشی خەمیانم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
k24 -
Top