لێژنەیەكی پەرلەمانی كوردستان مانەوەی هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنێ
ئەمڕۆ شەممە 31/10/2020، لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا، بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ بۆ درێژکردنەوەی ماوەی هێزەکانیان لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان تا ساڵی 2022 بەرز نرخاند و بە "بڕیارێکی بەرپرسانە" ناویان برد.
لیژنەكە، دووپاتی دەكاتەوە، كە ئەڵمانیا وەک یەکێک لە وڵاتانی هاوپەیمان لە دژی داعش، لە ساڵانی ڕابردوو تا ئێستا ڕۆڵێکی مەزنی بینیوە لە شەڕی دژی داعش و مەشقپێکردن و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، لەو سۆنگەیەوە پێشوازی گەرم لەو بڕیارە دەکەین.
باسنيوز
