نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەڵمانیا: سوپاس بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانتان لە عێراق و کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند "سوپاسی پهرلهمانی ئهڵمانیا دهکهین بۆ درێژکردنهوهی ئهرکی هێزه ئهڵمانییهکان له عێراق و ههرێمی کوردستان. سوپاس بۆ گهل و حکوومهتی ئهڵمانی که پشتیوان و هاوکارمانن".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "له عێراق و ههرێمی کوردستان هێشتا پێویستیمان به پشتگیریی هاوپهیمانیی نێودهوڵهتیی دژی داعشه".
ئەمەش لەکاتێکدایە، پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوەی بەشداریی هێزەكانی وڵاتەکەی لە شەڕی دژی داعش لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەركردایەتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق بۆ ماوەی 15 مانگی دیكە درێژكردەوە.
بە كۆی 431 دەنگ پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی بەشداریكردنی هێزەكانی ئەڵمانیای دژی داعش لە عێراق 15 مانگی دیكە و تاوەكو 31ی كانوونی دووەمی 2022 درێژكردەوە، هاوكات 209 پەرلەمانتار دژی بڕیارەكە بوون و شەش پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا.
هایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند "رێكخراوی داعش هێشتا مەترسیی ماوە و شانە نووستووەكانی لە سووریا و عێراق هێرشی تیرۆریستی ئەنجامدەدەن"، هاوكات جەختی لەسەر گرنگیی رێگرتن لە دووبارە گەشەكردنەوەی داعش كردەوە و ستایشی بڕیاری پەرلەمانی وڵاتەكەشی كرد.
500 سەربازی ئەڵمانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش مەشق و راهێنانی سەربازی بە هێزەكانی عێراق دەكەن، هەروەها ئەڵمانیا لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەركەكانی لە عێراق فڕۆكەكانی خۆی بۆ گواستنەوە و چاودێری و پێدانی بەنزین بە فڕۆكەكانی دیكە بەكاردەهێنێت.
رووداو
