مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خه‌ڵكی توركیا و یۆنان ده‌كات
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوخه‌می خۆی بۆ خه‌ڵكی توركیا و یۆنان راگه‌یاند، كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 30/10/2020 له‌و دوو وڵاته ژماره‌یه‌ك قوربانی گیانیی لێكهوتهوه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "هاوخەمی خۆم لە گەڵ ئەوانەی بە هۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ئەمڕۆی دەریای ئیجە بوونە قوربانی دەردەبڕم. هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم. هاوسۆزم لە گەڵ خەڵکی تورکیا و یۆنان لەم کاتە سەختەدا".
k24 -
