له سبه‌ینێوه سزاى نه‌به‌ستنى ماسك له سلێمانى جێبه‌جێ ده‌كرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە فه‌ره‌یدون عومه‌ر ئه‌حمه‌د بەڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى بە میدیاكانی راگه‌یاند كە لە سبەینێ هەینییەوە سزاى نه‌به‌ستنى ماسك بەسەر شۆفێرانى سه‌رپێچیكاره‌وه به شێوه‌ى (پى دى ئاى) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕی سزاكە 50 هه‌زار دیناره.
بەستنی ماسك یەكێكە لە ڕێگەكانی خۆپاراستن و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەناو خەڵكدا.
باسنيوز
