بەرپرسێكی پارتی هۆشداری لە دروستبوونی گرژی لە نێوان خەڵكی كفری و بازگەیەكی هێزەكانی عێراق دەدا
ئەكرەم ساڵح، بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رايگەیاند، ماوەیەك لەمەوبەر، هێزە عێراقییەكان بە بیانووی جموجۆڵی چەكداران داعش، گەڕانەوە هێڵی تەماسی سەردەمی ڕژێمی پێشووی عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە، ”ئەمەش بە هەماهەنگیی ئاسایش و دژەتیرۆری سلێمانی، هەرچەندە لەگەڵ هێزه‌كانی یه‌كێتی رێككه‌وتن بازگه‌كه به هاوبه‌شی بەڕێوە ببەن، بەڵام ماوه‌یه‌كه رێگا ناده‌ن خه‌ڵكی گونده‌كان كاره‌كانی خۆیان ڕایی بكه‌ن، رێگا به بارهه‌ڵگره‌كان نادەن به‌ره‌و كه‌ركووك و به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه بڕۆن، پاره له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن و گرفتی زۆریان بۆ كفری دروست كردووه كه له ڕووی ئابوورییه‌وه زیانی گه‌وره به‌و شاره ده‌گه‌یه‌نێت، به ئاشكرا گرفت بۆ كورد دروست ده‌كه‌ن".
ڕوونیشی كردەوە كە وه‌ك ناڕەزاییەكان، زۆربەی شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كانی ناوچەكە له ڕۆژی چوارشەممە 28ی ئۆكتۆبەری 2020ەوە چادریان هه‌ڵداوه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه هەڵداوە وەك ناڕەزاییەكان بەرامبەر وەرگرتنی سەرانە و ئەو ئاستەنگانەی بۆیان دروست دەكرێت.
بەرپرسەكەی پارتی ئاشكرای كرد: ”ئەگەر وا بڕوات، ره‌نگه ئه‌و سوپایه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه تووشی پێكدادان ببن، ئه‌وان حیساب بۆ هێزی هاوبه‌ش ناكه‌ن كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دانراوه و به‌پێی زانیارییەكان، چه‌ند جار به‌و هێزە ئەمنییە كوردییەیان گوتووە كە لەگەڵیان ڕێككەوتوون، حیسابیان بۆ ناكەن، چونكه سوپای عێراق خۆیان كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه‌یان كردووه“.
هۆشداریی ئەوەشی دا كە ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، لە داهاتوودا گرژییەكی زۆر لە نێوان خەڵكی كفری و هێزەكانی سوپای عێراق كە لەو بازگەیەن، دروست دەبێت.
باسنيوز
