له مێرگەپان دوو كه‌س ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/10/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان دەستیان بە کێوماڵکردنی سنوورەکەیان كرد، لە ئەنجامدا توانییان دوو كه‌س دەستگیر بکەن، کە سەرقاڵی بیرلێدان بوون، هەروەها دەستیان بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندندا گرت".
باس له‌وه‌ش كراوه: "پاشان هه‌ر له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسی دارستانی مێرگەپان، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێک خرا و بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی، ڕادەستی دادوەر کرا".
باسنيوز
