هاتوچۆی هەولێر ئەو کەسانەی سزادا کە پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا
فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردەوە: "ئەمرۆ مەفرەزەکانی هاتوچۆی ناوشار دەست بەکاربوون بۆجێبەجێکردنی بەیانی ژمارە 25ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆ کە تایبەتە بەرێنماییە تەندروستییەکان و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو کەسانەشی کەپابەندی بەستانی دەمامک نەبوون و سەرنشینیان لەگەڵ بوو، و شوفێریان دەکرد بەبری 50 هەزار دینار سزادران".
گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان وسەروماڵیان بپارێزن بەبەستانی ماسکێک کەنرخەکەی 50 دینارە و هەروەها سزایەکەش 50 هەزار دینارە، لە کاتێکدا دەمامکەکە پارێزراویشتان دەکات.
باسنيوز
