ئەمریکا و هاوپەیمانان هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکەن

ئەمریکا و هاوپەیمانان هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکەن
به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە چاکسازیکردن لەوەزارەتی پێشمەرگە، هاوکارییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زیاتر دەبن.

بابه‌کر فه‌قێ، به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، رایگەیاند، بریاره‌ تا سەری مانگ سەنتەری هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق دروست بکرێ.

بابەکر فەقێ هەروەها رایگەیاند، ئێستا چاوەڕێی دوا کۆبوونەوەی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی کردنەوەی سەنتەرە هاوەبەشەکە دەکەن، کە تێیدا شوێنی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ و سوپای دیاری ده‌کرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد، کە بە یەکگرتنەوەی یەکەکانی 70 و 80ـی پێشمەرگە و چاکسازیی لە ریزەکانی پێشمەرگە، ئەمریکا دەست بە ناردنی قۆناغی دووەمی هاوکارییەکانی بۆ پێشمەرگە دەکات و لەسەر بنەمای نوێترین سیستەمیی سەربازی، مەشق بە پێشمەرگە دەکرێ و هاوکارییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت.













باسنیوز



Top