ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەدایە
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد.
بڕیارە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ چوارشەممە 28-10-2020ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كە پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردۆتەوە، دوو ڕەشنووس لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی، تاوتوێ بكرێت كە بریتین لە:
- پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی
- پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان
جگە لەو دوو رەشنووسە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راپۆرتی تایبەت بە جینۆسایدی تاوانەكانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دەخاتە بەر باس و گفتوگۆ.
باسنيوز
