پۆلیسی هەولێر یەکێک لە تۆمەتبارانی هەڵکوتانە سەر کافتریایەک لە شاری ھەولێر دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر یەکێک لە تۆمەتبارانی هەڵکوتانە سەر کافتریایەک لە شاری ھەولێر دەستگیر کرد
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیاندراوێکی لەبارەی رووداوی هەڵکوتانە سەر کافتریایەک لە شاری ھەولێر بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسی هەولێر هاتووە: "دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو بووەوە كە چوار چەكدار هەڵدەكوتنە سەر كافتریایەك، تیمێكی لێكۆڵینەوەمان پێكهێنا و تۆمەتبارێكمان بە ناوی (ل.ح.ل) دەستگیر كرد".

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، تۆمەتباری نابراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە لە ئێستادا بەپێی ماددە 405/31 لە یاسای سزادان، راگیراوە و رادەستی دادگا كراوە، هێزەكانیشیان بەردەوامن بە مەبەستی دەستگیركردنی تۆمەتبارانی تر.












باسنيوز


Top