په‌رله‌مان وه‌ڵامه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی په‌سند كرد
ئەمڕۆ سێشەممە 27ی10ی2020، پەرلەمانی کوردستان کۆبووە و تێیدا بە دەنگی 82 په‌رله‌مانتار دەقی وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌سند كران.
هەر لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) و پێشنیازی یاسای (به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) کرا.
باسنيوز
