ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی شنگال دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردن
بەپێی دەقی رێککەوتنەکە، حکوومەتی فیدراڵیی عێراق سەرپەرشتیی پرسی ئاسایشی شنگال دەکات و دەبێت کۆتاییش بە بوونی گروووپەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شنگال بهێنێت.
رۆژی 09-10-2020، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ لە بەغدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال کۆبوونەوە و لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن، لەوانە، هەڵبژاردنی قایمقامێکی نوێ و دامەزراندنی دوو هەزار و 500 کەس لە خەڵکی شنگال و ئاوارەکانی و دروستکردنی هێزێکی نوێ و سەرپەرشتیکردنی پرسی ئاسایشی شنگال لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە.
لەبارەی جێبەجێکردنی خاڵەکانی ئەو رێککەوتنەوە، مەحما خەلیل، قائمقامی شنگال رايگەیاند، بۆ دامەزراندن لە فەرمانگە حکوومییەکان و هێزە ئەمنییەکانی شنگال، فۆڕم دابەشکراوە و ئەمەش بەو واتایە دێت، کە ڕێککەوتنەکە کەوتووەتە قۆناغی جێبەجێکردن.
مەحما خەلیل بە پێویستی دەزانێ ئەو خاڵەی پەیوەندیی بە گەڕانەوەی ئاوارەکان. و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگالەوە هەیە، بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.
باسنيوز
