لیژنهیهكی پهرلهمانی لێكۆڵینهوه له كاری نایاسایی له دهروازه سنوورییهكان دهكات
لهوبارهیهوه نزار مەلا غەفار، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان دهڵێت: بۆ لێکۆڵینەوە لە دیاردەی ساختەکاری قاچاغچیێتی لە دەروازە سنوورییەکان سەردانی پارێزگاکان دەکەین.
هاوكات محهمهد سهعدهدین، ئهندامی لیژنەی دارایی له پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند، لیژنهكهیان راپۆرتێکی پوختی لەسەر دیاردەی قاچاغچیهتی و ساختەکاری لە دەروازە سنووریەکان ئامادەکردووە، راپۆرتەکە پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە و دەرەنجامی بەدواداچوونەکانیش خراوتە روو.
به گوتهی ئهو ئهندامهی لیژنهی دارایی، ھەر لە راپۆرتەکەدا ناوی ئەو کەس و لایەنانەشیان ئاشکرا کردووە، کە دەستیان لە دیاردەی ساختەکاری و قاچاغچیێتی لەو دەروازانەدا ھەیە.
دواین باس و خواسی دیاردەی کاری نایاسایی لە دەروازە سنووریەکان، ئێستا ساختەکردنی پسولەی گومرگی بۆ ھەناردەی فافۆن پرسێکی گەرمە، ئەم دیاردەیە پێچەوانەی ھەموو دەقێکی یاساییە و ھەر کەسێك، کاری ساختەکاری لە پەڕاوی دامەزراوە فەرمیەکانی حکومەت ئەنجامبدات، بە پشت بەستن بە 7 ماددەی یاسایی رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە، کە سزای ھیچ یەکێکیان لە 15 ساڵ بەندکردن کەمتر نابێت، جگە لە پێبژاردنی ماددی.
k24 -
