پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی سێشەممەی بڵاو کردەوە
پەرلەمانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره 9ی ئاسایی رۆژی سێشهمه 27/10/2020ی بڵاو کردەوە و و ئاماژە بەوە دراوە کە به‌پێی حوكمی مادده‌ی 5 و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی 16 و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی 18 و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی 20 و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره 9ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆى رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 27/10/2020، به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاساییانه‌ی خواره‌وه پشت به‌ستن به‌حوكمی مادده‌كانی (79، 80)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
1ـ پێشنیازی یاسای (پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
2ـ پێشنیازی یاسای (به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
دووه‌م: دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌رێز (عمر عبدالله فتاح) له‌لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (28، 34) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: گفتوگۆی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی به‌رێزان (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (وه‌زیری دارایی و ئابووری)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (70، 71، 73) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
باسنيوز
