لە کەرکووک هاووڵاتییەك بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا
عەقید یووسف ساڵح، بەڕێوەبەی پۆلیسی دۆمیز لە شاری كەركووك، ڕایگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 25/10/2020، لە گەڕەكی دۆمیزی كەركووك، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب لە ئاكامی خێرالێخوڕین لە هاووڵاتییەكی تەمەن 60 ساڵ بەناوی (ت. س.م)ی داوە و بە سەختی برینداری كردووە."
گوتیشی: "هاووڵاتییەكە لە كاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوە."
ئەو بەرپرسەی پۆلیس راشی گەیاند: "شۆفێری ئۆتۆمبیلەكەش دەستگیر كراوە."
باسنیوز
