سەرۆكی حكوومەت: هەلی كاری هەمیشەییمان بۆ پێنج هەزار مامۆستا دابین كردووە
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) پۆستێكی كردووە و تیایدا ئاماژەی بەوە كردووە كە "بۆ دڵنیابوون لە پێشکەوتنی گەنجان، پێویستە باشترین ھەلی خوێندنیان بۆ دابین بکرێت".
مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەلی کاری ھەمیشەیی بۆ پێنج هەزار مامۆستا دابین کردووە، بە بەردەوامیش پێداچوونەوە بە پێداویستییەکانی کەرتی پەروەردەدا دەکەینەوە".
باسنيوز
