ئەو تۆمەتبارەی دەستدرێژی كردبووە سەر كچێك و كوشتبووی دەستگیر كرا

ئەو تۆمەتبارەی دەستدرێژی كردبووە سەر كچێك و كوشتبووی دەستگیر كرا
ئاژانسی هەواڵگریی عێراق، ئەمڕۆ ئاشكرای كرد ئەو تۆمەتبارە دەستگیر كراوە، كە لە یەكێك لە شارۆچكەكانی باشووری بەغدا دەستدرێژیی كردبووە سەر كچێك و دواتر كوشتبووی.

ئەمڕۆ یەكشەممە 25/10/2020، ئاژانسی هەواڵگریی عێراق، ڕای گەیاند بە پێی زانیاریی وردی هەواڵگری، توانیویانە بە پشتیوانیی تیمێكی شارەزا و پسپۆڕی سەر بە ئاژانسەكەیان، ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بكەن كە دەستدرێژیی كردبووە سەر كچێك و دواتریش كوشتبووی.

ئەوەش ئاشكرا كراوە، كە تۆمەتبارەكە دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، ئەوەشی گوتووە كە ئەو كارەی بە یارمەتیی كچێك كردووە و ئەویش دەستگیر كراوە.












باسنيوز


Top