هەر شۆفێرێك پابەندی ڕێنوێنییەكان نەبێ سزا دەدرێ و له بڕ و جۆری سزاكەشی ئاگادار ده‌كرێته‌وه
ئەمڕۆ یەكشەممە 25/10/2020، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى پۆلیسى هاتۆچۆى هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند: ئێمه له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆروناوە، گشت ئه‌و رێنوێنییانه‌ى كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆ و تهندروستىییەوە ده‌ركراون جێبه‌جێمان كردوون و شوفێرانمان لێ ئاگادار كردوونەته‌وه، كه پێویسته ده‌مامك و ده‌ستكێش به‌كار بهێنن.
گوتیشى: ئێمه له ڕێگه‌ى ژماره‌ى ئوتۆمبیلهكانیانەوە، شوفێره‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، بڕى سزاكه‌مان بۆ ناردوون و پێمان ڕاگه‌یاندوون كه سه‌رپێچییان لە ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ناوخۆ كردووە.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئه‌گه‌ر شۆفێر كاتێك به ته‌نیا بێ، ئاساییه ده‌مامك نه‌به‌ستێت، به‌ڵام به سه‌رنشینه‌وه ده‌بێت ده‌مامك به‌كار بهێنێت، تەنانەت ئه‌گه‌ر سهرنیشهكانیش به‌بێ ده‌مامك بوون، هەر شوفێره‌كه سزا ده‌درێت
باس‌نیوز
