وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25/10/2020، وه‌زاره‌تى دارایی ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لەژێر ڕۆشنایی نووسراومان ژمارە 274 لە 23/6/2020، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە 6206 لە 18/10/2020، ڕەزامەندی دا به لێخۆشبوو‌ن لە هەموو ئەو سزا و سوودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانووبەرەی میرین، بە مەرجێک تا 31/12/2020 هەموو ئەو باجانەی لەسەریانە، پاکتاوی بکەن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "تایبه‌ت به‌و كۆمپانیا و شوێنه بازرگانییانه‌ی كه قه‌رزی ئاسانكارییان لایه، ده‌كرێت وه‌به‌رخستن (مقاصه)یان بۆ بكرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی لای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به مه‌رجێك چه‌كه‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆژه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێدرابێت".
باسنيوز
