حکومەتی هه‌رێم مووچەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەروازەی باشماخی راگرت
له‌وباره‌شه‌وه دابان محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: مەبەست له بەشێکی کارە نایاسایەکانی ئەو دەروازانە بۆ ئەوەیە، تاوه‌كو حکومەتی هەرێمی کوردستان نەتوانێت مووچە دابەش بکات و جه‌ختیشی كرده‌وه: تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ چەندین کەس کراوە.
له‌كاتێكیشدا حکومەت و پەرلەمانی کوردستان رێگەی جۆراجۆریان بۆ کۆتايیهێنان بە کاری نایاسايی لەو دەروازە سنووریانە گرتووەتەبەر، بەڵام ئەم رێکارانە نەبونەتە هۆی وەستاندنی کارى نایاسایی له‌و ده‌روازانه، جگە لەوه‌ش له75%ی داهاتی دەروازەی باشماخ و پەروێزخان ناگەڕێتەوە خه‌زێنه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان. له‌وباره‌شه‌وه سه‌عید هه‌ركی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەسپاکیی پەرلەمانی کوردستان تایبه‌ت جه‌ختی كرده‌وه، تاکە رێگە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە رێکەوتنی سیاسیه و گوتیشی: ئەگەر پێداچونەوە بۆ خاڵە سنووریەکان بکرێت، ئه‌وا له 90%ی داهاته‌كه‌یان بۆ حکومەت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هەردوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخان لە کاری نایاسايی و قاچاغچیەتی و نەگەڕانەوەی داهاتەکانیان و هێنانی خۆراکی ماوە بەسەرچوو لە پلەی یەکەمی دەرەوازە سنووریەکانی هەرێمی کوردستانن. ئەمە لە کاتێکدایە رێگه‌ی جۆراوجۆر بۆ رێکخستنی ئەو دەروازانە گیراونەتەبەر، بەڵام نەبوونەتە هۆی چارەسەركردنى كێشه‌كه، چونکە ئەم کارە نایاسایانە کەسی دەستڕۆيشتوو و حزبیان لە پشتە، كه رێگرن لە رێکخستەوەی ئەم دەروازانە.
k24 -
