سلێمانی.. رێژهی تووشبوونی منداڵان به ڤایرۆسی كۆرۆنا روو له زیادبوونه
پشدهر عهبدوڵڵا، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان ھوشداری دەدات، کە رێژەی تووشبوونی منداڵان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا روو لە زیادبوونە و جهختیش دهكاتهوه، "پێویستە ھۆشیاری زیاتر بڵاوبکرێتەوە". لە رێگهی كوردستان24ـیشهوه رێنمايی و رێکاری پاراستنی منداڵان لەو ڤایرۆسە دەخاتەڕوو.
تووشبوونی منداڵان بە کۆرۆنا پێچەوانەی ئەو لێکۆلێنەوانەیە، کە لەسەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسهكهوه ئهنجامهكانیان خرابوونهڕوو و تووشبوونی منداڵانیان به پهتاكه بە ئەگەرێکی دوور دادەنا. ئیستا بە گوتەی پسپۆران مندالان ھەر لە تەمەنی یەك رۆژییەوە ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە ھەیە. رۆژانەش حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی منداڵان تۆمار دهكرێن.
k24 -
