له‌ هه‌ولێر سێ كه‌س به‌ تۆمه‌تى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران

له‌ هه‌ولێر سێ كه‌س به‌ تۆمه‌تى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران
عەمید دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، سێ كەسیان لە گۆڕستانێك بە تۆمەتی بەركارهێنانی نێرگەلە دەسگیركردوە.

عەمید دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند،"بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، سێ کەسیان بە ناوەکانی (ب.ج.ق) و (م.م.ح) و (ک.ش.ھ) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد."

تۆمەتباران لە کاتی دەستگیرکردنیاندا بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانیان لە دەستگیرا

ئاماژەی بەوەشكرد،"تۆمەتباران لە کاتی دەستگیرکردنیاندا بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانیان لە دەستگیرا، دەست بەسەر ماددەکان و کەلوپەلەکان و ئۆتۆمبێلەکەشیاندا گیرا"

راشیگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، ڕاگیران.




خەندان
Top