ئەو گەنجە کوردەی کچێکی سوویدی کوشت سزا درا
مانگی 11ـی ساڵی رابردوو ویلما ئەندرسۆن ونبوو، دوای لێکۆڵینەوەکان پەنجەی تۆمەت ئاراستەی تیشکۆ کرا، کە بەگوێرەی بەڵگەکانی پۆلیس لە شووقەکەی خۆی لە لایەن تیشکۆوە کوژراوە، تۆمەتێک تیشکۆ رەتی کردەوە.
دوای چەند دانیشتنێکی دادگا بڕیاردرا، تیشکۆ 18 ساڵ زیندانیی بکرێت.
پارێزەری تیشکۆ دەڵێت، بە تەواوی ئەوە نەسەلمێنراوە کە تیشکۆ ئەو کچەی کوشتبێت، بەڵام بڕیارەکە دراوە.
پۆلیسی سووید لەو بارەوە دەڵێت، تیشکۆ بە چەقۆ سەری ئەو کچەی بڕیووە و تەرمەکەشی شاردووەتەوە لەناو زبڵدانێک، تا دواتر دۆزراوەتەوە.
k24-
