هێزی دەریایی میسر دەیان کۆچبەری کورد لە خنکان رزگار دەکەن
دەزگای لووتکە ئاماژەی بەوە داوە رۆژی یەکشەممە 2020/10/18 یەختێک کە 57 کۆچبەری نایاسایی تێدا بووە لە کەناراوەکانی تورکیاوە ئەو کۆچبەرانیە گواستووەتەوە.
دەزگای لووتکە ئاشکرای کردووە کە زۆربەی کۆچبەرەکان کوردی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانن.
ئەو دەزگا مرۆییە ئەوەی خستووەتەڕوو کە یەختەکە رۆژی سێشەممە 2020/10/20 لە ناوەڕاستی دەریادا پەکی کەوتووە تا رۆژی چوارشەممە هیچ لایەک بە هانایانەوە نەچووە، دواتر کەشتییەکی هێزی دەریایی میسر بە هانایانەوە چووە و رزگاری کردوون.
رۆژی هەینی 2020/10/23 راگەیاندنەکانی میسر هەواڵەکەیان پشتڕاست کردەوە.
