بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی هۆشدارییەكی نوێ بڵاو دەكاتەوە

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی هۆشدارییەكی نوێ بڵاو دەكاتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی مەترسییەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە هۆشداری دا هاووڵاتییان و رایگەیاند ئەگەر ژیانی خۆیان لا گرنگ نەبێت، ئەوا ڕێژەی گیانلەدەستدان زۆر زیاتر بەرز دەبێتەوە.


د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە "ئەوەی کە لە سەرمانە و پێویستمانە بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردوومانە و بە نوێنەرانی کوردمان گوتووە لە بەغدا بۆ هاوکاری، ئەوانیش بەڵێنیان داوە دەنگی ئێمە بگەیەننە بەغدا".


ئاماژەشی بەوە داوە "لەسەر هاووڵاتییان پیویستە پابەندی بەستنی دەمامک و دەستکێش بن، رێکارەکانی خۆپارێزی و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی بگرنەبەر، ئەگەر هاووڵاتییان ژیانی خۆیان لا گرنگ نەبێت، ژمارەی گیانلەدەستدان زۆر زیاتر دەبێت".












باسنيوز


Top