پەروەردەی دوکان ئاگادارییەکی لەبارەی دامەزراندن وەک مامۆستای وانەبێژ بڵاو کردەوە

پەروەردەی دوکان ئاگادارییەکی لەبارەی دامەزراندن وەک مامۆستای وانەبێژ بڵاو کردەوە
بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی دوکان ئاگادارییەکی بۆ دەرچووانی هەردوو بەشی (پەروەردەی تـــایبەت و کـــۆلێژی ئاداب - بەشی کۆمەڵناسی) بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی پەروەردەی دوکان کە تێیدا هاتووە: "ئاگاداری دەرچووانی هەردوو بەشی (پەروەردەی تـــایبەت و کـــۆلێژی ئاداب/ بەشی کۆمەڵناسی)دەکـــەین، ڕۆژی یەکشـــەممە ٢٠٢٠/١٠/٢٥ و دووشەممە ٢٠٢٠/١٠/٢٦ سەرلەبەیــانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پـــــــەروەردەی دوکــان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لێیان سەبارەت بەدانانیان وەک وانەبێژ".

ئەوەش خراوەتە روو، کە بۆ دانان وەک مامۆستای وانەبێژ پێویستە هەریەک لە پێناسی باری شارستانی یاخود کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، پشگیری دەرچوون یان ئەنجامی دەرچوون قۆناغی چوار لەگەڵ خۆیان بهێنن.

روونیشکراوەتەوە، کە تەنها ئەو دوو ڕۆژە فۆڕم پڕدەکرێتەوە هەرکەسێک ئامادەنەبێت مافی پڕکردنەوەی نامێنێت و پێویستیشە کەسی داواکار دانیشتووی سنووری قەزای دوکان بێت.












باسنیوز



Top