چوار پاسكیلسوار له ڕواندزهوه بهرهو ئیستهنبوڵ بهڕێ كهوتن
پێبۆ خدر قادر، هاوکار غەفوور حەسەن، ئەبوبەکر حاجی مەلا و فەرمان ئەحمەد حاجی، کە چوار گەنجی وەرزشوانی دیاری ڕواندزن و گرووپێکی پاسکیلسواریان هەیه، لە ماوەکانی ڕابردوودا چەندین چالاکیی ڕێبڕینیان (چوون و گەڕانەوە) بە سواری پاسکیلەوە لە ڕواندز بۆ هەولێر، سلێمانی و دهۆک کرد، ئەمجارەیان وەک یەکەم چالاکیی نموونەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، بڕیاریان دا بە سواری پاسکیلەوە لە ڕواندز بچنە ئیستهنبوڵ و بگەڕێنەوە.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 22/10/2020، گرووپەکە لە ڕێوڕەسمێكدا و بە ئامادەبوونی قایمقامى ڕواندز و بەرپرسە حکوومی و حزبییەکان و جەماوەری وەرزشدۆستی شارەکە، بهرهو ئیستهنبوڵ بەڕێ کران.
باسنيوز
