وەزیری تەندروستی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون

وەزیری تەندروستی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامڕۆ پێنجشەممە 22/10/2020 لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ پزیشکانی پسپۆڕ و نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕای گەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش کرد: "پزیشکانی پسپۆڕ و ڕێکخراوی تەندوروستیی جیهانی بۆچوونیان وایە بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆشی کۆرۆنا ڕێکاری توندتر بگیرێتە بەر".

د. سامان بەرزنجی دوای کۆبوونەوەی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەل پزیشکانی پسپۆڕ گوتیشی: "ئەم نەخۆشییە بەرەو زۆربوونی بەرچاو دەڕوات و لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە کۆی6 هەزار و 451 پشکنین دەرکەوتووە کە هەزار و ٣٠٨ هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بوون هەوروەها 17 حاڵەتی مردنیش تۆمار کراون، هەروەها ژمارەی گشتیی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 500 هەزاری تێپەڕاندووە.












باسنيوز


Top