مەسرور بارزانی: دەمانەوێت نرخی یەکەی نیشتەجێبوون گونجاو بێت
شەوی رابردوو (چوارشەممە، 21-10-2020) لە توویتێکەوە له هه‌ژماری فەرمیی خۆی له تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرای کرد، حکومەت دەیەوێت نرخی یەکەی نیشتەجێبوون گونجاو بێت بۆ ئەوانەی یەکەمجارە یەکەی نیشتەجێبوون دەکڕن، "بۆیە وەبەرهێنان دەکەین لە پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان"
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هەروەها گوتوویەتی "ژمارەی ئەو پڕۆژانە 42 پرۆژەی نیشتەجێبوونە بە بودجەی 332 ملیۆن دۆلار".
K24
