لە گوندە عەرەب نشینەکان تەقە لە شۆفێرانی کوردی ئێزدی دەکرێت
لە گوندە عەرەب نشینەکانی نزیک رەبیعە تەقە لەو ئێزدیانە دەکرێت کە لە شنگالەوە بە ئۆتۆمبێل هاتووچۆی دهۆک دەکەن.
فەيسەڵ ساڵح شۆفێرێکی شایەتحاڵە و دەڵێت، کاتێک ویستوویەتی بچێتە سنووری هەرێمی کوردستان تەقە لەو گوندانە کراوە و نزیکەی 20 گولـلە بەسەریدا تەقێنراون.
موختاری گوندی چل بارات گوت، ئەو گوێی لە تەقە نەبووە، بەڵام تەقەکەر ئەوانەن دووبەرەکی لەنێوان عەرەب و ئێزدییەکاندا دروستدەکەن.
سەرۆک هۆزی کوردە ئێزدیەکان لە دادگای موسڵ و رەبیعە شکاتیان کردووە. عومەر عجاج، شێخی گوندی گوهبەلی ئێزدیەکانە و دەڵێت، ئەو ئێزدیانەی هاتووچۆی دهۆک و هەرێمی کوردستان دەکەن، لەکاتی گەڕانەوەیاندا لەسەر رێگەکانیان بەردی گەورە دانراوە، تایە سوتێندراوە، رێگەیان لە شۆفێرەکانیش گرتبوو، گوتوویانە قبووڵ ناکەین بچنە کوردستان، بەم رێگەیەدا بگەڕێنەوە.
rudaw -
