ئاوارەیەکی عێراقی منداڵێکی ناودەنێت کوردستان
لەنێو کەمپەکە، کەم خێزان هەیە وەچەی کەم بێت بۆ دڵخوشکردنی نەوەکانی ماندووبوون نازانێت. سەعد، 34 نەوەی هەیە و کوردی خۆش دەوێ بۆیە ناوی کچێکی ناوە کوردستان.
ڕۆڵی ئەو لە یارییەكانیاندا ناوبژیوانییە، ناو بەناوەش منداڵانی گەڕەکەکەی بانگێشت دەکات تا یاری لەگەڵ نەوەکانیدا بکەن.
کاتێك یاریکردن کۆتایی دێت، دووان لە کچەکانی سەعد ناویان "ئایە"یە، هەردوو ئایە یەک تەمەنن، بەڵام دایکییان جیاوازە، زۆر جار لە قوتابخانە و لەشوێنەکان گرفتیان بۆ سەعدی باوک درووست کردووە.
هەموو رۆژێك بە ریز رایان دەگرێت و ئامۆژگاریان دەکات و پێیان دەڵێت: کاتی قوتابخانەیە و دەبێت رێز لەهەموو کەس بگرن.
سەعد دوو خێزان و 34 نەوەی هەیە، خێزانەکانی لەم رۆژانە چوونەتە خوازبێنی ژنێکی دیکە بۆ سەعد تا ببێت بە سێ ژن، لەگەڵ ئەوەی دڵی بۆ وەچەی دیكە دەجووڵێ ترسیشی هەیە لە خزمەتکردنیان.
k24 -
