لیژنەی یاسایی پەرلەمان پێشنیازەیاسایەک ڕەوانەی حكوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
ئەندامێكی لیژنەی کاروباری یاسایی پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند لە 18-10-2020 لیژنەکە بۆ تاوتوێی چەند چەند پرۆژەیاسایەک کۆ بووەتەوە كە دەبێ بۆ داهاتوو بخرێتە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ بكرێت.
خەدیجە مزووری ئەندامی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند: "وەكوو لنژنەی کاروباری یاسایی پەرلەمانی کوردستان، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆمان بەڕێوە برد بۆ نووسینی ڕاپۆرت لە سەر هەندێك پێشنیازەیاسا كە لەلایەن فراكسیۆنەكانەوە پێشكەش كرابوون و سەرەنجام پێشنیازەیاسای پاراستنی مافی ئاژەڵان ڕەوانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کراوە".
لە كۆبوونەوەدا بڕیارمان دا هەندێك لەم پێشنیازەیاسایانە ڕەوانەی حكوومەت بكەین بۆ وەرگرتنی بوچوون لەسەریان، چونكە رەهەندی داراییان هەبووە وەكوو پێشنیازەیاسای شەهیدان و كەمئەندام و خانەنشینیی كارمەندانی گرێبەستی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان و پێشنیازەیاسای قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی تاوانە نێودەوڵەتییەکان و پێشنیازەیاسای پاركی نیشتمانی".
ئەو پەرلەمنتارە گوتیشی: "بڕیارمان دا هەندێك پێشنیازەیاسا بخرێتە بەرنامەی كارەوە تا خوێندنەوەی یەكەمیان بۆیان بكرێت وەكوو پێشیازەیاساکانی "بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان، پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی كوردستان و هەمواری یەكەمی یاسای زانكۆ تایبەتەکان لە هەرێمی كوردستان".
گوتیشی: "پێشنیازەیاسای پاراستنی مافی ئاژەڵانیش ڕەوانەی حكوومەتی هەەرێمی کوردستان كراوە".
باسنيوز
