هۆشداری لە جموجۆڵی پەكەكە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەدرێت
هۆشداری لە جموجۆڵی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەدرێت و بەرپرسێكی ئیداریی سنوورەكەش رای دەگەیەنێت كە لەبارەی ئەم جموجۆڵانەوە چەند لایەنێكیان ئاگادار كردۆتەوە.
بەپێی زانیارییەكان پەكەكە لە چیاكانی باكووری پارێزگای سلێمانیدا جموجۆڵێكی بەرچاوی هەیە و بەهۆیەوە تاڕادەیەك خەڵكی دەڤەرەكە بێزار بوون. دوایین كاری پەكەكەش بەرامبەر بە خەڵكی دەڤەرەكە، ڕفاندنی محەمەد عەوڵا رەسووڵ ناسراو بە محەمەد گرتكی، ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و بەرپرسی دەڤەری ڕاپەڕینی هاوپەیمانیی نیشتمانییە كە بەپێی هەواڵی میدیای فەرمیی یەكێتی، لە لایەن پەكەكەوە ڕفێندراوە.
لەمبارەیەوە كامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت راگەیاند، له‌سه‌ر چالاکییەكانی په‌که‌که له‌م سنوورە نووسراوێکمان ئاراسته‌ی پارێزگاری سلێمانی و وەزارەتی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردووه که ئه‌م چالاکیانه تاچه‌ند ده‌بنه مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه.
هاوكات به‌رزان حامید، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوخۆ له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: ”پێشووتر ئاگاداریمان داوه داوه که په‌که‌که له سنووری شارباژێڕ بازگه‌ی داناوه و سه‌رانه وه‌رده‌گرێت، جیا له‌وه‌ش له هه‌ندێک شوێنی سلێمانی به ئاشکرا جووڵه‌ی چه‌کدارییان هه‌یه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی دروست کردووه بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتیانی ئه‌م سنوورە، ئه‌وه‌ش گرنگه که خه‌ڵکی نه‌بێته قوربانیی دابه‌زینی چه‌کدارانی په‌که‌که بۆ ناو شاره‌کان“.
لە لایەكی دیكەوە تەحسین ئیبراهیم، ئه‌ندامێکی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان لە ڕێگەی (باس‌نیوز)ەوە داوای لە پەكەكە كرد، ڕەچاوی دۆخی كوردستان بكات و رای گەیاند: ”هیچ كاتێك لەگەڵ لێدان و ڕفاندن نین و ناكرێت خه‌ڵکی كوردستان لە ناوچە سنوورییەكان بچهوسێنرێنەوە“.
جەختیشی كردەوە: ”ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و ده‌سکه‌وتانه بپارێزین كە له‌سه‌ریان ده‌ربه‌ده‌ربووین، ده‌بێت ده‌ستی پێوه بگرین، چالاکی و کوشتن و رفاندن ئاكامی خراپی دەبێت“.
باسنيوز
