ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی چەند پرسێكەوە كۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی چەند پرسێكی گرنگ كۆدەبێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند كە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٤٢ی خۆی ئەنجام دەدات.
بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری،گرفت و چارەسەری بابەتی كڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكوومەتی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ و بابەتی لێخۆشبوونی گومركی بۆ هەندێک لە ئامێر و مادە سەرەتاییەكانی پرۆژە كشتوكاڵییەكان و ئاسانكاری بۆ جووتیاران تاوتوێ بكرێت.
باسنيوز
